كورتهێنانی بودجەی عێراق 48 تریلیۆن دینارە

25.12.2019

لڤین:
بڕیاردەری لیژینەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق گەورەترین بڕی كورتهێنان تۆمار دەكات و رادەی كورتهێنانەكە بیشبینی دەكرێت بگاتە 48 ترلیۆن دینار.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژینەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند "وەك ئەوەی زانیاریمان لە بارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 بەدەستگەیشتووە، رادەی كورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتوو دەگاتە 48 ترلیۆن دینار و ئەوەش گەورەترین كورتهێنانە لە مێژووی بودجەی عێراقدا."

ناوبراو روونیشیكردەوە:  هەرچەندە قەرزی دەرەكی راگیراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا عێراق بەردەوام بێت لە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی.

472 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations