ئەو پسپۆڕەی بەرەنگاربوونەوەی رفاندن خۆی رفێندرا!

25.12.2019

لڤین:

فێلیکس باتێستا، پسپۆڕی بەرەنگار بونەوەی رفاندن لە کپتایدا بۆخۆی کەوتە توڵەوە و رفێندرا.

ناوبرو پێشتر ئەفسەر بووە لە پاسەوانی نیشتمانیی سوپای فلۆریدا، دواتر وەک پسپۆڕ و راوێژکار لە بەرەنگاربوونەوەی رفاندن و خۆپاراستن لە رفاندن و رزگارکردنی بارمتە کاری کردووە و، رۆڵی هەبووە لە چارەسەرکردنی 300 کەیسی دزی و نزیکەی 100 حاڵەتی رفاندن.

دوای خانەنشینی باتێستا، وەک راوێژکار لە کۆمپانیای دڵنیایی "ASI Global" لە تێکساس کاری کرد.
ناوبراو لەساڵی 2008 بانگهێشتکرا بۆ پێشکەشکردنی وتارێک و چەند رێنماییەک کردنەوەی خولێک بۆ خۆپاراستن لە رفاندن، بەڵام ئەوەی زۆر جێی سەرنجە، لە 10ی مانگی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ باتێستا، دوای تەواوکردنی وتارەکەی هاتە دەرەوە بۆ خواردنی خوانێک لە چێشتخانەیەکی مەکسیک، دوای دەرچوونی لەو چێشتخانە دەستبەجێ رفێندرا و تائێستا بێسەروشوێنە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو رفاندنە رانەگەیاند.

1896 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations