لەماوەی یەک هەفتەدا ٣هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون

23.12.2019

لڤین: 
تەنها لە هەفتەی رابردوو، سێ هەزار پەنابەر لە تورکیا کە نیازیان هەبووە بچنە ئەوروپا دەستگیر کراون ئەو پەنابەرانەش خەڵکی وڵاتانی جیاواز بوون کە وستویانە خاکی تورکیا بەکار بهێنن بۆ رۆشتنیان بەرەو ئەوروپا.

 ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حکومەتی تورکیا بڵاوی کردەوە ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، خەڵکی وڵاتانی سووریا، عێراق، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، فەڵەستین، مەغریب، میسر، لیبیا، سۆماڵ، سەنیگال، باشووری ئەفریقا، کۆنگۆ، گامبیا، سودان، جەزائیر و چەند وڵاتێکی دیکەن.

هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا، پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو کە تەنها لە ساڵی 2018،زیاتر لە  268 هەزار پەبانەر لە تورکیا دەستگر کراون.

620 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations