یۆڤانتۆس یەکەمین نازناوی لەم وەرزە لەدەستدا

23.12.2019

لڤین:
لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا هەردو یانەی یۆڤانتۆس و لازیۆ ڕوبەروی یەك بونەوە، یانەی لازیۆ توانى یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتاى پێبێنێت یۆڤانتۆسی لە یەکەمین نازناو بێبەش کرد.

یاریەکە‌ لە ریازی پایتەختی سعودییە به‌ڕێوه‌چوو، تایمی یەکەم بە یەک گۆڵ یەکسان بوون بەڵام لە تایمی دووەمدا لازیۆ دوو گۆڵیتری تۆمار کرد کە بە ئەنجامی ٣گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێهات.

بەم ئه‌نجامه‌ یانەی لازیۆ بۆ جاری پێنجەم لە مێژوی خۆیدا بووه‌ خاوه‌نى جامی سوپەری یانەكانی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤانتۆس یەکەمین نازناوی لەم وەرزەدا لەدەستدا.

592 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations