سەرکردەیەکی یەکگرتوو بۆ ئەمینداری خۆی کاندید کرد

23.12.2019

لڤین:
کەسایەتیەکی دیاری یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ کاندید بوونی‌ بۆ ئەمینداری‌ گشتی‌ حزبەکەی راگەیاند و داوا دەکات متمانەو دەنگی پێ بدرێت.

هیوا میرزا سابیر،سەرکردەی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاشكرایكرد: بەمەبەستی ئەدای تەکلیفی شەرعیم لەم قۆناغەدا بەرامبەر ئەرک و پەیامم لەیەکگرتودا خۆم پاڵاوتوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتو بەهیواو داوای دەنگ پێدانم و متمانە پێبەخشینم لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی هەشتەمەوە.

ئەو باس لەوە دەکات کە ماوەی ٤٠ ساڵی بە بێ دابڕان کاری کردووە بۆ خزمەتی فکرەی حزبەکەی و خۆی وەک کەسێکی بە ئەزمون پێناسە کردووە.

بڕیارە لە رۆژانى ٢٨ و ٢٩ى ئەم مانگە لە شارى هەولێر یەکگرتوى ئیسلامى هەشتەمین کۆنگرەى خۆی ببەستێت لەوبارەیەوە ناوبراو دەشڵێت:  خولی هەشتەمی کارمان خولی تۆمارکردنی سەرکەوتنەکان و داهێنانکاری گەورە و گیانی تیم و کارایی سەرکردایەتی و تۆکمەی ناوخۆودا مەزراوەیی و گەشەی ئابووری و تواناو وزەکان و شەکاوەیی ئاڵای رابەرایەتی یەکگرتووەکاندە بێت.

2071 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations