فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له‌ كۆنگره‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌

21.12.2019

لڤین:

بەھۆی ئەوەی لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەێ یەکێتی رەخنەی بێ ھیواکەری گرت ئەندامێکی دامەزرێنەری یەکێتی لە لایەن ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرەکە کرایە دەرەوە. 

به‌یانی ئه‌مرۆ پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ هۆڵی كۆنگره‌ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر قسه‌ی بۆ کەناڵێکی پارتی كرد و تێیدا به‌ كه‌میه‌وه‌ باسی كۆنگره‌ و یه‌كێتی كرد و وتی "یه‌كێتی قه‌ت نابێته‌وه‌ به‌ حیزبه‌كه‌ی جاران و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نابن و هیچ ئومێدێكم به‌ یه‌كێتی نییه‌".

دواى ئه‌وه‌ی قسه‌كانی له‌ و کەناڵەی سەر بە پارتی بڵاوكرایه‌وه‌، نیگه‌رانی و توره‌یی زۆری دروستكرد و له‌ هۆڵى كۆنگره‌ی یه‌كێتی كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ناوبراو وەک دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی بوبێ ھەڵبژاردن مافی بەشداری کردنی لە کۆنگرە پێدراوە.

17631 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations