زیدان دوای کلاسیکۆ چی وت؟

19.12.2019

لڤین:

زەینەدین زیدان، راھێنەری ریال مەدرید، دوی ئەنجامدانی کلاسیکۆ رایگەیاند: ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، بەڵام ئەمە تۆپی پێیەو پێویستە دڵخۆش بین.

ناوبراو وتیشی: دەزانین کامپ نو یاریگایەکی قورسەو بەرشەلۆنە لە هەر خولەکێکدا بێت ئەتوانێت شتێک بکات.

زراھێنەری یانە شھانەییەکە ئەو قسانەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە کرد وتیشی: ئێمە بۆ بردنەوە هاتبوینە یاریگاوەو دەمانویست بیبەینەوە.

ئەو لەبارەی دروست بوونی لێدانی سزا بۆیان وتی هیچ شتێکم نەبینی بەڵام بۆیان باس کردم.

زیدان وتیشی: من دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم بەڵام پێویستمان بە گۆڵ بوو

زیدان وتیشی: گاریس بەیل گرنگی خۆی بۆ ئێمە سەلماند و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

3796 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations