بزوتنەوەی گۆڕان داوایەكی پارتی رەتدەكاتەوە

17.12.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ سێ شەممە، هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام كۆبوونەوە، بەگوێرەی زانیاریەكان پارتی داوای لە گۆڕان كردووە كار بكات بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی كوردستانی لە بەغداد. 

بە گوێرەی زانیاریەكانی (لڤین پرێس) بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریكردنی لە هاوپەیمانێتی كوردستانی بەستووەتەوە بە جێبەجێ كردنی رێكەوتنی بەشداری كردنی حكومەتی لەلایەن پارتیەوە و ئەو مڕۆش ئەو بزوتنەوەی گلەیی زۆری لە پارتی كردووە. 

لەدوای تەواو بونی كۆبونەوەكەشیان هەریەكە لە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانیی خۆیان بۆ چاكسازییەكانی حكوومەت دەربڕی.

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئاڵۆزییەكانی ئێستا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بپارزرێت.

مەحمود محەمەد وتیشی: رەنگە هەندێك نیگەرانی هەبن كە بەشێك لە رێككەوتنەكان جێبەجێ نەكراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بەكاتە و زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین.

لای خۆیەوە، دەرباز محەمەد، وتی: كۆبوونەوكە گرنگ بوو و لەسەر سێ ئاست قسەمان كرد، لەسەر ئاستی عێراق، كوردستان و كارەكانی حكومەت، بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتیش ئێمە رەتیناكەینەوە بەڵام پێویستە هەماهەنگی زیاترمان هەبێت. 

14632 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations