شیری بزن بدرێت بە منداڵی ساوا...؟

16.12.2019

لڤین: نوسینی/ لەشكر حمید

شیری دایک باشترین سەرچاوەی مادە خۆراکیەکانە بۆ منداڵەکەت کە پێویتسە بەلایەنی کەمەوە لە شەش مانگی یەکەمدا منداڵ شیری دایک وەربگرێت بڕی تەواوی هەموو ئەو مادە خۆراکیانەی تێدایە کە پێویستە بۆ گەشەی منداڵ و گەورە بوونی.

هیچ شێرێک هاوتای شیری دایک سودی نی یە بۆ کۆرپەلە بەرگری مناڵ بەهێز دەکات شیری دایک ،هەرچەندە ئەگەر دایک نەتوانێت شیر بدات بە منداڵەکەی لە شەش مانگی یەکەمدا، ئەوا شیری بزن شوێنگرەوەیەکی گونجاوە چونکە هەموو ئەو مادە خۆراکییانەی تێدایە کە لە شیری دایکدا هەیە،  جۆری شیری بزن  کە رێخۆلەی مندال زۆر بە ئاسانی دەتونێت هەرسی بکات.

دەوڵەمەندە بە گشت فیتامینەکان، کانزاکانی تێدایە، بڕی تەواوی پێکهاتە سەرەکیەکانی ترشە چەورییە ناتێرەکانی (DHA & AA) ی لەگەڵ هەموو پڕۆ بایۆتیکەکانی لە خۆ گرتووە ، ئەم سێ پێکهاتەیە یەکێکن لە هەرە مادە گرنگاکانی کە لە شیری دایکدا هەیە لەهەمان کاتتدا لە شیری بزن دا هەیە کە پێویستن بۆ گەشەی دەماری و بەرزبونەوەی ئاستی زیرەکی منداڵ.هەروها مادەی هەرسکەری  (OPO) ی تێدایە کە پێویستە بۆ هەرسکردنی چەوری ناو شیرەکە،شیری بزن دڵنیات دەکاتەوە کە بەرخۆلەکەت هەموو ئەو پێکهاتە و مادە خۆراکیانە وەردەگرێت کە پێویستە بۆ گەشەکردن و درێژ بونی باڵا ،ڕێژەی کالیسیۆم لە شیری بزندا زیاترە لە ڕێژەی کالیسیۆم لە شیری مانگادا بۆیە بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە کێشەی ئێسقانیان ھەیە.

ھەروەھا دەوڵەمەندە بەسۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین B١٢، پەرداخێک شیری بزن %٣٥ کالیسیۆمی تێدایە، شیری بزن ڕێژەیەکی باش ئاسن و سلینیۆمی تێدایە بۆ پاراستنی کۆئەندامی بەرگری بەسودە، ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی جومگەکان بەسودە.هەروەها ئەو مناڵانەی هەستیاری یان هەیە بەرامبەر شیری مانگا و پرۆتینی شیری مانگا شیری بزن بەكار بێنن چونكە ئاسان هەرس دەبێت زۆر سود بەخش و تەندروستە.


*ئەندازیاری خۆراك

718 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations