فراكسۆنی كۆمەڵ: دوو موچەیی تا 5 موچەیی لە هەرێم هەیە

16.12.2019

لڤین: 
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ چەندی كەموكورتی سایای چاكسازی ئاشكرا كرد و دەڵێت لە هەریچمی كوردستان زیاتر لە 60 هەزار دوو موچەیی هەیە كە هەندێكیان زیاتر لە دوو موچەشن. 

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، پڕۆژەی یاسای چاكسازی  بە پرۆژەیەكی ناتەواو وەسف دەكات و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە باسی سێكتەرە گرنگەكانی وەك نەوت و گومرگ و خاڵە سنورییەكانی نەكردووە.

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بەناحەقی دەزانین، كە باسی كەمترین موچەی خانەنشینی نەكراوە، ئێمە داوا دەكەین كەمترین مووچەی خانەنشین 400 هەزاردیناربێت. 

ئەو رونیشیكردەوە پرۆژەكە باسی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی نەكردووە، ئێمە پرۆژەمان هەیە و داوامان كردووە، مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە، چونكە بەوتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داهات زیادی كردووە. 

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەوەشی رونكردەوە لە هەرێمی كوردستان دوو مووچەیی تا پێنج مووچەیی هەیه، كە ژمارەیان دەكاتە 62 هەزار دوو موچەیی.

1713 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations