ئه‌وانه‌ی كار بۆ دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا" ده‌كه‌ن

16.12.2019

لڤین: لە هەژماری نیاز عەبدوڵا وەرگیراوە

ئه‌وانه‌ی كار بۆ دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا" ده‌كه‌ن، بریتین له‌ كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ری ئه‌و حیزبانه‌ی ساڵانێكه‌ له‌ پارته‌كانیان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگاكان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامده‌ده‌ن، تاوانبارانی تێوه‌گلاو له‌ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان و ده‌ستدرێژیكارانی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌ خۆیانن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن.

سه‌ندیكای رۆژناموووسان كه‌ خۆی وه‌ك خه‌مخۆری ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌وانی و دیموكراسی ده‌خاته‌ڕوو، ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ شه‌رعییه‌تی نوێبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و كۆنگره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌، سه‌ندیكا نه‌یتوانیوه‌ خۆی نوێبكاته‌وه‌ و پابه‌ندی بنه‌ماكانی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بێت، كه‌چی ئێستا دێت ئامۆژگاری میدیاكان و رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و دووباره‌ حیزب كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌ بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی له‌پێناو سانسۆركردنی میدیا به‌ناوی رێكخستنه‌وه‌.

زیاتر له‌وه‌ش، به‌شێكی ئه‌وانه‌ی به‌شداری دیداری نێوده‌وڵه‌تی میدیا بوون له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای میدیا له‌ كوردستان، نووسه‌ره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی بوون، كه‌ له‌ بنه‌ماوه‌ پێویسته‌ به‌هۆی به‌شدارییان له‌ هاندانی شه‌ڕی ناوخۆ ئێستا له‌به‌رده‌م دادگا بوونایه‌.

218 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations