ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئینچه‌رلیك له‌ئه‌مریكا ده‌كات

15.12.2019

لڤین:

سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند، بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینچه‌رلیكی تایبه‌ت به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌توركیا دادەخات ئه‌گه‌ر بێتوو واشنتۆن سزا به‌سه‌روڵاتەکەیاندا بسه‌پێنێت.

ئه‌و قسەیەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە كۆنگرێسی ئه‌مریكا لەهەوڵدایە بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاتس (دوژمنی ئه‌مریكا) ئه‌ویش به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رلیك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 1951 له‌ رۆژگارى جه‌نگى سارد دانرا، له‌ ئێستا سه‌ربازانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بنكه‌یه‌دان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

1252 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations