وەزارەتی پەروەردە لەسەر گۆڕینی ناوی قوتابخانەیەک هاتە دەنگ

14.12.2019

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە ناوی قوتابخانەی قەندیل لەسەر داوایی کونسوڵی وڵاتێک گۆڕابێت بۆ قوتابخانەی چینەر و دەڵێت ئەو پڕوپاگەندانە بێ بنەمان.

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ناوی قوتابخانەیەک لە قەندیلەوە گۆڕاوە بۆ چێنەر، باس لەوە کرا کە لەسەر داوای کونسوڵی تورکیا وەزیری پەروەردە ئەو کارەی کردووەژ، بەڵام راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، گۆڕینی ناوی قوتابخانە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.

لە رونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە.

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، وەزیری پەروەردە فەرمانیکردوە کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.

798 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations