یەکگرتوو وادەی کۆنگرەی دیاری کرد

14.12.2019

لڤین: 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوەوە و بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆنگرەی هەشتەم ئەنجامبدات.

یەکگرتووی ئیسلامی لەبەیانامەیەکدا رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کراوە و بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرە دراوە.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و هەتا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە، بەڵام بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە، بڕیاریاندا کۆنگرەی پێشوەختە ببەستن و چەندین مانگیشە ئامادەکاری دەکرێت.

534 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations