ئەمڕۆ بارزانی داوایەكی تایبەتی لە رێكخستنەكانی كردووە

14.12.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ بارزانی لەگەڵ بەشێك لە رێكخستنەكانی حزبەكەی كۆبویەوە هۆشداری پێداون لە هەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێیڕاگەیاندون "یاسای نوێ لەبەرژەوەندیمان نیە". 

ئەمڕۆ شەممە 14ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی حزبەكەی و هەر سێ سكرتاریەتی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان كۆبویەوە. 

سەرچاوەیەك لە ناو كۆبونەوەكەی بارزانی بە (لڤین پرێس)ی  راگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا بارزانی باسی لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو كرد كە تیایدا هەموو خەڵكی پێشبینیان دەكرد پارتی دەنگەكانی پاشەكشە بكات بەڵام تواندرا دەنگەكان زیاد بكات. 

ئەو لە كۆبونەوەكەدا باسی ئەوشەی كردووە لە هەولدان بۆ ئەوەی گۆڕانكاریەكانی عێراق لە بەرژەوەندی خۆیان بشكێننەوە، بەڵام هۆشداریشی داوە بە رێكخستنەكانی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق و دروستكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكان. 

هەر لەو كۆبونەوەیدا مەسعود بارزانی داوای كردووە رێكخستنەكانی حزبەكەی بە چڕی كار بكەن بۆ كۆكردنەوە و رێكخستنی دەنگی لایەنگرانیان لەبەر ئەوەی یاسای نوێی هەڵبژاردن پێناچێت لە بەرژەوەندی ئەوان كۆتایی پێبێت و ئەو بۆشاییانەی لە یاساكەدا هەیە لەبەرژەوەندیان بەكار بێت. 

11186 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations