ئەمریکا ژمارەیەک سەرکردەیتری حەشدی شەعبی سزا دەدات

14.12.2019

لڤین:

کۆنگرێسی ئەمریکی لە ھەوڵدایە بۆ ئەەی ژمارەیەکیتر بەرپرسی حەشدی شەعبی سزایان بەسەردا بسەپێندرێت.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 9 سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سزای زیاتریش به‌سه‌ر، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیدا، بسه‌پێنێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت رۆژی هه‌ینی 6ی  ئەم مانگە وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عیراقدا سه‌پاند كه‌ سیانیان سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبین و به‌ گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تۆماری كردن

865 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations