هۆشیار عەبدوڵا: هەرێمی كوردستان وێرانە

14.12.2019

لڤین: 

پەرلەمانتارێکی كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان بە رادەیەك وێرانە رێكخستنەوەی لیستی موچە بە هەرایەكی زۆرەوە ناونراوە چاكسازی.

هۆشیار عەبدوڵا لە تویتێكدا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی رایگەیاند "حوکمڕانی لە هەرێم بە رادەیەک وێرانە، رێکخستنەوەی لیستی موچە بەهەرایەکی زۆرەوە ناونراوە (چاکسازی!) ."

ناوبراو دەشڵێت "ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێم دەنگی لەسەر داوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بەتایبەت موچەو خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی."

2541 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations