سەرۆکی پەرلەمان: ھەوڵی رێگریکردنی دەرچونی یاسا ھەیە

14.12.2019

لڤین:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەو خەڵکانەی زیان دەکەن لە دەرچونی یاساکان لە پەرلەمانی کوردستاندا ھەوڵدەدەن رێگری بکەن.

رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاند "پێتان وانه‌بێت ده‌ركردنى پرۆژه‌ یاساش له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ده‌ره‌ له‌ كاریگه‌رى ده‌ره‌وه‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. له‌ ده‌رچوونى یاسایه‌ك كه‌ ره‌نگه‌ لێى زه‌ره‌رمه‌ند ببن".

ناوبراو وتیشی: سوپاسى هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانى دروستكردنى زه‌مینه‌ى ته‌شریعى بكات بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى، ئێمه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ئامانجی سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى ده‌زانین.

سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاند:‌ هه‌ر بانگه‌شه‌كردنێك بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌وه‌ده‌ستپێده‌كات، هه‌ركه‌سه‌و ئیراده‌ى سیاسى خۆى تواناى خۆى بخاته‌ گه‌ڕ، له‌وه‌ى كوردستان ببێته‌ خاوه‌نى یاسایه‌ك بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى.

ئەو باسی ئەوەشیکرد "هه‌موومان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانین، كه‌پێداویستى گومركى و ئه‌منى و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌نارده‌و هاورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دۆخێكى خراپدان، هه‌ندێ جار ئینسان بێ ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ى ده‌ڵێت، كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ زۆر بۆ دواوه‌، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌كان هه‌یه‌و به‌ دروستى ده‌زانین چى رووده‌دات له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ كۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ئینسان سارد بێته‌وه‌ بڵێ هیچ شتێك سودى نییه‌، ئه‌ركى په‌رله‌مانى كوردستانه‌ زه‌مینه‌ى ته‌شریعى بۆ پاراسیتنى به‌رهه‌مى خۆماڵى بڕه‌خسێنێت".

3987 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations