داود ئۆغڵو ھەڕەشەی بۆ پارتەکەی پێشووی دەست پێکرد

14.12.2019

لڤین:

ئەحمەد داودئۆغڵو لە شاری ئەنقەرە پارتە نوێکەی خۆی راگەیاند و وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ دژیەتی خۆی بۆ پارتەکەی پێشووی راگەیاند.

لە وتاری راگەیاندنی پارتەکەیدا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند، وەرچەرخانێکی سیاسیی گەورە لە تورکیادا دروستدەکەن، ئەوەش بە لێکدانەوەی میدیاکنی تورکیا مەست لێی پاشەکشە پێکردنی پارتی دادوگەشەپێدانە.

ئۆغلو وتیشی "هەموو مافەکانی برا عەلەوییەکانمان دەپارێزین و داواکارییەکانیان جێبەجێدەکەین. هەرکەسێکیش مامەڵەی یەکسانی لەگەڵ دەکرێت هەر بیروباوەڕ و ئایین و ئاینزایەک بێت."

ناوبراو جەختیشیکردەوە، بنەماکانی مستەفا کەمال ئەتاتورک دەپارێزن، بەڵام باسی لە کورد وەک نەتەوەیەک نەکرد.

پارتە نوێکەی ئەحمەد داودئۆغڵو ناوی پارتی ئایندەیە و لۆگۆکەشی گەڵای چنارێکە و لەخوارەوەیدا نووسراوە پارتی ئایندە.

2317 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations