هەدەپە: لەمساڵدا 674 ئەنداممان دەستگیر كراون

11.12.2019

لڤین: 
پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند توركیا تەنها لەم ساڵدا نزیكەی 700 ئەندامی دەستگیر كردوون ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆریشیان پێش ئەو ساڵە دەستگیر كراون تا ئێٍستا لە زیندانن. 

پارتی دیموكراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، ڕاپۆرتێكی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ بڵاوكردەوە، تیایدا ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2015 لە ئۆپەراسیۆنەكانی حكومەت 15 هەزارو 530  كەسی لە توركیا دەستگیر كردووە كە لەناویاندا 6هەزار ئەندام و لایەنگری دەستگیركردوون.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەو حزبە، لە ساڵی 2019 دا 674 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە دەستگیركراون و 200 كەسیشیان زیندانی كراون، ەوە جگە لەوەی بەشێكی زۆر لە بەرپرس ولایەنگرانیان لە زیندانەكاندا سزا دراون و بە نمونەش دەستگیركردنی هەردوو هاوسەرۆكی حزبەكەی هێناوەتەوە. 

356 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations