"یەك دێڕ لەپڕۆژە یاسای چاكسازی بەپێی ڕێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتی نەنوسراوە"

09.12.2019

لڤین: 
بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان،  رایگەیاند "قسەكردنی ڕۆژانە لەسەر ئەم كەیس یان ئەوكەیسی گەندەڵی یان نایاسایی مەشغوڵ كردنی هاوڵاتیانە چونكە هەموان دەزانن شوێنێك یان دەزگایەك نابینی بەبێ گەندەڵی". 

ناوبراو لە نوسینێكدا راشیدەگەیەنێت كە گەندەڵی تەواوی دام و دەزگاكانی هەرێمی تەنیوە لە ڕوی سیاسی، سەربازی ، كارگێری ودارایی، ئابوری، یاسایی، بە پێویستیشی دەزانێت چارەسەری بنەبڕی بۆ بكرێت و دەڵێت: لە حیزبە سیاسیەكان هەموان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكن لەسەر هەبونی گەندەڵی و ڕێوشوێنەكانی چارەسەركردن و بنبڕكردنی لە دام و دەزگاكاندا بەقانون.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باس لەوەش دەكات لە ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئەم پرسە بە ڕونی یەكلایی كراوەتەوە 
باس لەوەش دەكات كە دروست كردنی ئەنجومەنی باڵای چاكسازی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەكردنی پرۆژە یاسای چاكسازی هەمەلایەنەی سیاسی، یاسایی، ئابوری، كارگێڕی ودارایی لە ناو رێكەوتنەكەی حزڤبەكەی لەگەڵ پارتیدا هەبووە.

ئەو رونیشیدەكاتەوە كە تا ئێستا نە ئەنجومەنی باڵای چاكسازی دروست كراوە نە یەك دێڕیش لەپڕۆژە یاسای چاكسازی بە پێی ڕێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتی نوسراوە.

1729 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations