کونسوڵی تورکیا لە ھەرێم ھیوایەکی ھەیە

09.12.2019

لڤین:

کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، باس لە گرنگی گەرێمی کوەدستان دەکات لە رووی بازرگانیەوە بۆ وڵتەکەی و ھیوادارە بەربەستە بازرگانیەکان تێپەڕ بکرێن.

هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق لە پەیوەندی بازرگانیدا، وەک تورکیا هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزووی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەین".

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای نیمچە فەرمی حکومەت باسی له‌وه‌شكردووه‌ "وەکو تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکێک خاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بازرگانییە لە پێناو بەهێزکردنی بازرگانیمان هەروەها ئاسانکاری لە بازرگانی و باشترکردنی زەمینەی وەبەرهێنان دیدار لەگەڵ هاوبەرامبەرەکانمان ئەنجام دەدەین".

کاراجای وتیشی  "هیوادارین جاروبار ئەو بەربەستە تەکنیکیانەی تەگەرە لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان دروست دەکەن هەڵبگیرن و کەشێکی دۆستایەتی لە بازرگانیدا بڕەخسێندرێت".

4049 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations