وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

08.12.2019

لڤین:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریداوە بۆ لێپرسینەوە، وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت تائێستا واژۆی ٢٥ پەرلەمانتاریشی بۆ کۆکراوەتەوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە،سامر عەزبان وەزیری نەوتی عێراق لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەو بانگهێشتە لەسەر داوای یوسف عەلوان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە کە رەزامەندی ٢٥ پەرلەمانتاری لەگەڵدایە، رۆژی پینج شەممە دیارکراوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق.

606 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations