بەرەی یەكگرتووی عەرەبی دژی ئیدارەی كەركوك وەستایەوە

08.12.2019

لڤین: 
بەرەی یەكگرتووی عەرەبی لە دژی ئیدارەی شاری كەركوك وەستانەوە و رایانگەیاند ئیدارەی شارەكە بەهۆی ئەوەی دژی گەندەڵیەكانیان وەستاوینەتەوە دەیانەوێت سەرۆكی بەرەكەمان دەستگیر بكەن. 

محەمەد ساڵح ڕەیاشی، وتەبێژی بەرەی یەكگرتووی عەرەبی، بەهۆی فەرمانی دەستگیركردن سەرۆكی بەرەكە رایگەیاند "بە ئامانج گرتنی بەرەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەمیشە لە هەوڵی ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی كەركوك بووین، بەهۆی هەبوونی پێگەی جەماوەری و ئاشكراكردنی گەندەڵیەكان وەسفی عاسی و بەرەی یەكگرتووی عەرەبی بە ئامانج دەگیرێت، هەر بۆیە فەرمانی دەسگیركردن بۆ سەرۆكی بەرەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆكارە".

ناوبراو وتیشی "بەردەوام ئێمە هەوڵمانداوە ببینە بەشێك لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كەركوك، دیارە بەهۆی بەرگریكردن لە جوتیارانی حەویجە كە سەرۆكی بەرەكە بۆ یەكێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن قسەی كردبوو، بەوهۆیەوە دەیانەوێت بەرەی یەكگرتووی عەرەبی بە ئامانج بگرن، بەڵام ئەو هەڕەشە و گوڕەشانە ئێمە و جەماوەرەكەمان لە كاركردن سارد ناكاتەوە ئاشتەوای كۆمەڵایەتی كەركوكیش دەخاتە مەترسیەوە".

ئەو بەرپرسەی بەرەكە راشیگەیاند "ئێمە هیچ كێشەیەكی كەسێتی و سیاسیمان لەگەڵ هیچ كەسولایەنێك نیە بە تایبەت لەگەڵ پارێزگاری كەركوك، بەڵام ئێمە دەڵێین گەندەڵییەكی گەورە لە ئیدارەی پارێزگای كەركوك هەیە، بۆیە داوای شەفافەیەت دەكەین".

1370 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations