كارەبای سلێمانی وەڵامی بەڕێوەبەرەكەی دەداتەوە

08.12.2019

لڤین: 
دوای ئەوەی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند رەنگە نەتوانین كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین ئەگەر خواستی بەكار هێنان بەشێوەی ئێستا زیاد بكات، لەبەرامبەر ئەو وتانەدا بەڕێوەبەرایەتیەكە رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە پێچەوانەی بەرێوەبەرەكەیان زانیاری بڵاو دەكاتەوە. 

ئەمڕۆ سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی، بە میدیاكانی راگەیاند: ئەگەر خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ناتوانینن بەردەوام بین لە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان. 

لەبەرامبەردا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو وتانە بڵاو كردەوە و دەڵێت: لەسەرەتا هاتنی وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بەشێوەیەك دابەزی كە بارودۆخی كارەبای ئەمساڵ خراپ دەبێت، ئەوكات بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ئاگاداریكردین كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە حەوت كاتژمێر دابەزێت، رەنگە هەر بتوانین كارەبا بە شوێنە گشتییەكان بدەین.

 لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی دا هاتووە "خۆشبەختانە لە رۆژانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كارەبا زیادبوو".

 ئەوبەرشێوەبەرایەتیە رونیدەكاتەوە كە رۆژی شەممە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەشت بۆ نۆ كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.

6311 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations