سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رۆژانە ٤٠ ملیۆن دۆلار گەندەڵی لە خاڵە سنوریەکان دەکرێت

07.12.2019

لڤین: 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیان رۆژانە ٤٠ میۆن دۆلار گەندەڵی لە دەروازە سنوریەکاندا دەکرێت و پێویست بە ساختەکردنی نوسراوەکان ناکات.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لە بارەی ساختەکردنی نوسراوێکیان  رایگەیاند "سێ مانگه‌ به‌وردی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان به‌دواداچونمان کردووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستمانکه‌وتوه‌، دزی و تاڵانی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، تاڵانیه‌کی بێ وێنه‌یه‌، دزی و خیانه‌ت له‌ هه‌مومان، له‌ گیرفانی هه‌موان، خه‌ڵکێک ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ستکه‌وتنی پاره‌ هه‌موان توشی خراپترین نه‌خۆشی بکات."

ناوبراو وتیشی "قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان نزیکه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره‌و ئه‌مه‌م به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لماندوه‌، چ کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوت ده‌وێ به‌بێ گومرگ و به‌بێ پشکنین به‌زه‌بری هێز بۆت داخڵده‌کرێت."

سەرۆکی ئەو فراکسیۆنە رونی دەکاتەوە: کۆنتێنه‌رێک دووگ به‌ 30 هه‌زار دۆلار و هێلکه‌ به‌ 10 هه‌زارو 500 دۆلار و سێو و ترێ به‌ 5 هه‌زار 500 دۆلار بۆت داخڵده‌کرێت، داهاتی ئه‌م کاڵایانه‌ به‌ قاچاخ دێت نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه‌.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت "نزیکه‌ی 20 کۆمپانیا له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان پاره‌ له‌ خه‌ڵک وه‌رده‌گرن له‌ 700 دۆلاره‌وه‌ بۆ 5 دۆلاری تێدایه‌، کۆمپانیا هه‌یه‌ مانگانه‌ 5 ملیۆن دۆلار به‌ چه‌ند کاغه‌زێک ده‌خاته‌ گیرفانی."

1249 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations