باهۆز ئارداڵ: توركیا دەیەوێت وەك ئەرمەنەكان كورد جینۆساید بكات

07.12.2019

لڤین: 
فەرماندەیەكی دیاری هەپەگە رایگەیاند توركیا لەبەر رای گشتی نێودەوڵەتی ناتوانێت ئەگەرنا خواستیەتی وەك ئەرمەنەكان كورد لە رۆژئاوای كوردستان جینۆساید بكات، ئەوەی كە دەڵێت لە تەل رەفعەت بە رووداو بۆردومانی كردووە راست ناكات. 

باهۆز ئارداڵ، فەرماندە لە ناوەندی بڕیارگەی هێزەكانی پراستنی گەڵ ناسراو بە هەپەگە، رایگەیاند: سوپای تورك لە تەل ڕەفعەت لەدژی گەلەكەمان و منداڵانی عەفرین كۆمەڵكوژیەكی تری ئەنجامدا. لە كۆمەڵكوژیەكەدا ١٠ كەسی ئێمە شەهید بوون كە ٨ كەسیان منداڵ بوون و خوێندنگاكانیان بۆردومان كرد و كۆمەڵكوژیان ئەنجامدا. دەزانن كوێ خوێندنگا و كوێ شاری لێیە. لە لایەكی تر فڕۆكەی كەشف هەموو ڕۆژێك دەفرێت و شوێنەكان كەشف دەكەن. مرۆڤ ناتوانێت بەم كۆمەڵكوژیە بڵێت، ڕووداوێكە هێرش و كۆمەڵكوژیەكە بە ئەنقەست ئەنجامدرا. 

ئەو پەیامی پشت ئەو هێرشەی توركیا روندەكاتەوە پێیوایە "بە هۆی ناڕەزایی جیهان ناتوانن وەك ئەرمەنەكان كۆمەڵكوژی ئەنجام بدەن. ئەگینا ئەو شتەی كە لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت بیكەن، كۆمەڵكوژی گشتیە. لەسەر ناوی ڕۆژئاوا هەرشتێك هەبێت دەیانەوێت لەناوی ببەن. لەوێ نەك دەیانەوێت كەمەری عەرەبی دروست بكەن، هەروەها دەیانەوێت كەمەری ئیخوان موسلمین و داعش دروست بكەن".

1027 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations