گرنگترین حەوت هۆكاری ئازاری ئەژنۆ

ڕێنمایی گشتی بۆ خۆپاراستن لە ئازاری ئەژنۆ

07.12.2019

لڤین: نوسینی/ د. هەڤین كەمال شاه محمد*
جومگەی ئەژنۆ ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و ئازاری ئەژنۆ ( چۆك ) یەكێكە لە باوترین كێشە تەندروستیەكانی مرۆڤ لە هەموو تەمەنەكاندا.

گرنگترین حەوت هۆكاری ئازاری ئەژنۆ (چۆك).

۱ ـــ سەوەفانی ئەژنۆ: نەخۆشی سەوەفان بریتی لە كەمبوونەوەی لینجی نێوان جومگەكان و لە ئەنجام دا كڕكڕاكەی نێوان جومگە دەخورێت و ئێسقانەكانی جومگەكە بەریەیەك دەكەون و دواتر ڕەنگە ئێسكی تازە دروست بێت ، ە زۆری دوای تەمەنی ( ٤٥ ساڵ ) مرۆڤ تووش دەبێت ؛ بەڵام پیش ئەو تەمەنەش هەندێ كەس تووش دەبن.
۲ ـــ پچڕانی بەستەرەكانی جومگەی ئەژنۆ؛ بە تایبەتی پچڕانی بەستەری سەڵیبی ( الرباگ الصلیبی ) لە وەرزشكاران زۆر باوە.
۳ ـــ شكاوی ئێسقان و لەجێ چوونی جومگەی ئەژنۆ ؛ بە زۆری لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان بەربوونەوە بە تایبەت ئەو كەسانەی تووشی نەربوونەوەی ئێسك بوون.
٤ ـــ هەوكردنی جومگەی ئەژنۆ؛ وەك نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان ، هەوكردن بە هۆی بەكتریا و ڤایرۆسەوە وەك میكرۆبی تای ماڵتا.
٥ ـــ تەقین و پچڕانی كڕكڕاكەی ئەژنۆ ( الغچروف الهلالی ): لە ئەنجامی جووڵەی لە ناكاو وەك سوڕانەوەی ئەژنۆ یان خستنە هەموو قورسایی جەستە لە سەر ئەژنۆ بە زۆری ڕوو دەدات.
٦ ـــ نەخۆشی دەردە شاهانە ( دا الملوك ): كە بە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ماددەی یوریك ئەسید ڕوو دەدات بە زۆری هۆی زۆر خواردنی گۆشتەوە ڕوو دەدات.
۷ ـــ هەوكردنی كیسی دەوری جومگەی ئەژنۆەوە : كۆمەڵێك كیسی شلەمەنی هەیە لە دەوری جومگەی ئەژنۆ بۆ كەم كردنەوەی بەركەوتنی ژێی ماسولكەكان لەگەڵ ئێسقانەكان لە كاتی جووڵەد.

۱ ــ خۆپاراستن لە قەڵەوی : و دابەزینی كێش لەو كەسانەی قەڵەون یان كێشیان زۆرە.

۲ ــ ئەنجام دانی وەرزشی هەمەجۆر ڕۆژانە لەگەڵ زیادكردنی جووڵە وەك مەلەكردن و ڕۆیشتن بە پێ.

۳ ــ پاراستنی ئەژنۆ لە زەبرو بەریەكەوتنی بەهێز لە كاتی وەرزش : وەك لە تۆپی پێ دا لەگەڵ پارێزگاری كردن لە لیاقەی بەدەنی.

٤ ـــ خۆپاراستن لە كەمی ڤیتامین دی و كالسیۆم و مەگنسێوم : لە ڕێگەی چوونە بەر هەتاو و خۆراكی دەوڵەمەند بەو ماددانە و ماددەی ئۆمێگا سێ ؛ هەروەها چارەسەركردنی كەی ئەو ماددانە لە ڕێگای خۆراك یا دەرمانەوە.

٥ ـــ دوور كەوتنەوە لە هەڵگرتنی شتی قورس بە شێوازی هەڵە.

٦ ـــ پشت گوێ نەخستنی ئازاری ئەژنۆ : ئەگەربۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام بوو دوای پشوو و دەرمانی ئازارشكێن یان ئەگەر ئاوسان و سووربوونەوەی ئەژنۆ یان تا و لەرزی لەگەڵ دا بوو .

*پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج، شارەزا لە چارەسەری فەقەرات و نەخۆشی جومگەكان بێ نەشتەرگەری، ئەندامی پڕۆڤیشناڵی ئەكادیمیایی ئەمریكی بۆ ئازار شكاندن

5863 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations