لە سلێمانی 17 كەس دەستگیر كران

07.12.2019

لڤین: 
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لە هەڵمەتێكدا بۆدەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو و ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی گرتنیان لە دادگاكانەوە بۆ دەرچووە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەڤدە تۆمەتبار دەستگیردەكەن.

پۆلیس رونیكردووەتەوە لەو ژمارەیە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوە جگە لەوەی شەش تۆمەتبار بەپێی ماددەكانی (289 و 298) ی یاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بە بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە دەستگیر كراون .

پۆلیس ئەوەشی رونكردووەتەوە، لە نێوان ئەو دەستگیر كراوانەدا 10 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی لەئێستادا پەراِوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.

9835 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations