تا بمێنی، زیاتر دەبینی!

07.12.2019

لڤین: لە هەژماری دڵشاد ئەنوەر وەرگیراوە

ـــ عەلوەیەک هەیە لەکەلار، چەند ساڵە، دوو بەڵێندەر شەڕیانە، ئەم دەڵێت: من بەڵێندەری پرۆژەکەم، ئەویتریش دەڵێت: نەخێر پرۆژەکە هی منە، هەردوولاشیان نوسراویان هەیە، کە وەکو بەڵگە بۆ خاوەندارێتیکردنی پرۆژەکە بەکاری دێنن، هەردوولاشیان یەکی گروپێک پشتیوانیان دەکات، چونکە پارەی عەلوەکە مۆڵ و زۆرە.

لە نێوان بێنە و بەردەی ئەو دوو بەڵێندەرە، کاسبکارە داماوەکانیش توشی چەندین چەرمەسەری بوون، تا ئێرە ئاساییە، نوکتەکە لێرەوەیە، حکومەت دۆسیەکەی ناردووەتە محکەمە، بەحساب محکمە خاوەندارێتیکردنی پرۆژەکە یەکلایی بکاتەوە، ئاخر! مەعقولە من خانوویەک بفرۆشم و نەزانم داومەتە کێ !
حکومەت دەڵێت: نازانم، داومەتە کامتان....

با دادگا یەکلای بکاتەوە، کە پرۆژەکە هی کامتانە!!!!

_ دوو فەرمانبەر لەکەلار دامەزراون، ناوەکانیان موتابقە، ئەمری یەکێکیان هاتۆتەوە، ئەمیان دەڵێت: ئەمە منم، ئەویتریشیان دەڵێت: نەخێر ، منم..
حکومەتیش لەم بەینە، راتبەکەی کردووەتە دوو لەتەوە ، نیوەی دەداتە ئەم و نیوەکەی تری دەداتە ئەویتریان.

هەربۆیە، یەکێک لەبەرپرسە حکومیە کۆچکردووەکانی گەرمیان، وتبووی: دەبێت چی حکومەتی دونیا هەیە، بە تۆمەتی حەیا بردنی حکومەتداری، سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار بکەن..

913 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations