بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت

07.12.2019

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگەیاند، بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان، لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەرییەكەی كەم دەبێتەوە.

كەشوھەوای سبەی یەك شەممە، ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كات و شوێنی جیا جیادا و رێژەكە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت، بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگرێتەوە.

753 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations