ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە قامیشلۆ دەکاتەوە

06.12.2019

لڤین:

ئەمریکا بنکەیەکی پێشتری یەپەگەی لە شاری قامیشلۆ کردووە بە بنکەی خۆی و دەستی بە ئاوەدانکردنەوەی کردووە.

ئاژانسی سپوتنیکی روسی بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە گوندی هیبۆی رۆژئاوای شاری قامیشلی بنکەیەکی سەربازیی کردووەتەوە و کەل و پەلە سەربازییەکانیشی بۆ بنەکەکە گواستووەتەوە.  

ئەم بنکەیە پێشتر لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە بەکارهێنراوە ئێستاش ئەمریکا بنەکەیەکی سەربازیی تێدا کردووەتەوە.

جگە لەم بنکەیە، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم شوێنانەدا بوونیان هەیە، دەیرەزور، رەققە، رمێلان، چلاغا، دێریک و حەسەکە.

721 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations