حزبی دەعوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

05.12.2019

لڤین:

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای بەشداری چالاکانە و فراوانی لە خۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر لە لایەنگران و ئەندامانی خۆی دەکات. 

 لە بەیاننامەکەدا حزبی دەعوە داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکات هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ دەرچوونی یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق. 

ئەو حزبە داوا لە لایەنگرانی دەکات "بەشداری چالاکانە و فراوان لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەدا بکەن، کە دەربڕی خواستی عیراقیەکانە بۆ دادوەری کۆمەڵایەتی و شکۆ و سودبینین لە داهاتەکانی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر". 
ئەو حزبە عێراقیە لە بەیانەکویدا دەشڵێت " داوا دەکەین لایەنە سیاسیەکان پەلە بکەن لە دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران کە بەتوانا و لێهاتوو و بێت لە روووی سیاسی و خواستی میلەتیشەوە قبوڵکراو بێت و حکومەتێک پێکبهێنێت کە داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات". 

1552 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations