وەزیری دارایی ھەرێم ناوەرۆکی رێکەوتنی ھەرێم بەغداد ئاشکرا دەکات

05.12.2019

لڤین:

وەزیری دارایی ھەرێم ناوەڕۆکی رێکەوتنی ھەرێم و بەغدادی ئشکرا کرد و دەشڵێت بڕینی بودجەی ھەرێم لە ساڵانی رابردوو بە ھۆکاری سیاسی بووە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داریی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستا، رایگەیاند: توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین. هه‌روه‌ها تونیمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک.

ناوبراو کە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەل شاندی دانوستاندکاری ھەرێم روونیشکردەوە، ئەگەر رێککەوتنەکە لە بەغدا جێبەجێبکرێت، کێشەی مووچە نامێنێت. حکوومەتی هەرێمیش لەبارەی دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە.

شێخ جەناب بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی لە پێشردا بە سیاسی لەقەڵەمدا وتیشی: بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2020ـیش ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌ كۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و ئێمه‌ وه‌ك شاندی دانووستانكاری حكوومه‌ت كاره‌كانمان ته‌واوكردووه‌ و ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده‌ له‌ به‌غدا له‌ كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ به‌رگریی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.

1763 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations