لە ھێرشەکەی داعش ژمارەیەک پێشمەرگە بونە قوربانی

05.12.2019

لڤین:

لە ھێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک پێشمەرگە بونە قوربانی کە لە ناویاندا ٣ شەھید ھەیە.

شەوی رابردوو داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی دەکەی سەرچەم لە باشووری رۆژئاوای خانەقین و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون. 
بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە رایانگەیاند: داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای سێی پیادە لە گوندی دەکە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان  سەختە و لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

شەهیدەکان خەڵکی چەمچەماڵ، دەربەندیخان و کفرین. 
ناوی شەهیدەکان بەمشێوەیە: 
لوقمان نەجم تاهیر لەدایکبووی 1986ـە و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە. 
زیاد خەلیفە سوڵتان لەدایکبووی 1986ـە و خەڵکی قەزای کفرییە.
مەعروف محەممد مەحموود لەدایکبووی 1957ـە و خەڵکی قەزای چەمچەماڵە.

1382 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations