ئەمرۆ شەش ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانیدا تێپەڕ دەکات

05.12.2019

لڤین:

ئەمڕۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی تێپەڕ دەکات و تائێستا وەک خێزانەکەی دەڵێن کەسی پشت ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیر نەکراوە.

لە رۆژی ٥ی ١٢ی ٢٠١٣ لە ناو ماڵەکەی خۆی لە کەلار لە کاتی نانخواردنی ئێوارە کاوە گەرمیانی تەقەی لێدەکرێت و شەھید دەکرێت.

لەدوای رووداوەکە کەسێک دەستگیر کرا و سزا درا بەڵام تا ئێستا ئەوکەسە دانیبەوەدا نەناوە کە کێ ھاندەری بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بە کاوە گەرمیانی، لەدایکبووی ١٩٨١ بوو. سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو.

کاوە گەرمیانی یەکەمین ڕۆژنامەوانی تیرۆرکراوی کوردستانی باشوور نەبووە و بەر لە ئەوە کاسانێک وەکوو ڕەئووف ئاکرەیی، سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان عەبدولستار تاھیر تیرۆر کراون.

543 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations