كلۆب: پێنج سەد هەزار جار وتوومە میسی باشترینە لە ژیانم بینبیتێم

04.12.2019

لڤین:
یۆرگن كڵۆپك راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتونی لەلایەن میسیەوە رایگەیاند: رەنگە چوار سەد هەزار یان پێنج سەد هەزار جار وتبم ئەم یاریزانە باشترینە لە ژیانم كە بینبیتێم. 

ئەو كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەی سبەینێی یانەكەی وتیشی: یاریی یاریزانە گەورەكانی وەكو پێلێ و پیكنپاوەر و مارادۆنام بینیوە، ئێستاش سەیری میسی دەكەم، نازانم ئەوانی دی چۆن یارییان دەكرد لەم سەردەمە، رەنگە ئاستێكی باشیان پێشكەش كردبایە، بەڵام ئێستا میسی لێرەیە و خاوەنی شەش باڵۆن دۆرە.

سبەی چوارشەممە لیڤەرپوولی پێشەنگی پریمەرلیگ، میوانداریی یانەی ئێڤەرتۆن دەكات، راهێنەری لیڤەرپوڵ لەبارەی بردنەوەی بالۆندۆر بۆ یاتریزانەكانی وتیشی: ڤان دایك لە وەرزی رابردوو ئاستێكی زۆر سەرسوڕهێنەری پێشكەش كرد، ئەگەر خەڵاتەكەی پێببەخشرایە بە دڵنیایی شایستە بوو، ڤێرجیل كەسایەتیەكی باشی هەیە، ئێمە حەوت یاریزانمان كاندید بوون بۆ خەڵاتەكە چونكە وەرزێكی نایابمان بەڕێكرد و 97 خاڵمان لە پرێمەرلیگ كۆكردەوە. 

663 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations