بەستی كۆنگرەی یەكێتی لە وادەی دیاریكراو دواكەوت

03.12.2019

لڤین: 
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆتاییهات لەبارەی بریاری بەستنی كۆنگرەی  چوارەمی حزبەكەیان نەیانتوانی هیچ بڕیارێك بدەن و سپاردیانە كۆبونەوەی سەركردایەتی لە رۆژی پێنج شەممە.  

سەرچاوەیەكی ئاگادار (لڤین پرێس)ی  راگەیاند: دەبوو ئەم كۆبونەوەیە بڕیاری ئەنجامدانی كۆنگرەی بەشێوەیەكی كۆتایی یەكلایی بكردایەتەوە بەڵام هیچ بڕیارێكی بۆنەدرا لەبەر ئەوەی رای جیاواز لە مەكتەبی سیاسیدا هەبوو. 

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی رونكردەوە ئەگەر سەركردایەتی بڕیاری بەستنی كۆنگرەش بدات ناتوانێت لە ماوەی دوو رۆژدا ئامادەكاریە تەكنیكیەكانی كۆنگرە جێبەجێ بكات. 

ئەو وتیشی: ئەگەر سەركردایەتی بڕیاردا كۆنگرە بكرێت بەڵام بەناچاری بۆ زەمەنێكی كورتیش بێت دوا دەخرێت لەبەر ئەوەی بە گوێرەی ئەو وادەیەی پێشتر دیاری كرابوو دەبوو لە رۆژی شەممەی داهاتوو كۆنگرە ئەنجام بدرێت. 

3446 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations