وەزارەتی پەروەردە كەناڵێكی تایبەت بەخۆی دەكاتەوە

03.12.2019

لڤین: 
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، لەداهاتوودا كەناڵێكی پەروەردەیی دەكەنەوە بەڵام ئەو كەناڵە هەمان كەناڵەكەی پێشتری سلێمانیە بەڵام فراوان دەكرێت. 

ئالان حمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسوبكئاشكرای كرد "لەئاییندەیەكی نزیكدا تەلەڤیزیۆنی پەروەردەیی بەكوالێتی فول ئێچ دی، لەوەرزێكی نوێدا لەكەناڵە ناوخۆییەكان، بەبەرنامەی پەروەردەییەوە پەخشی دەست دەكات".

پێشتر هەمان ئەو تەلەفزیۆنە لە سنوری سلێمانی كاری دەكرد و بەڵام لە ئێٍستادا بڕیارە وەزارەتی پەروەردە بۆخۆی بە شێ,ەیەكی ناوەندی بەڕێوەی بەرێت و بەرنامەكانی تایبەتبن بە سیتەمی پەروەردە و چالاكیەكانی وەزارەتەكە. 

528 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations