یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: ئێوە نوێنەری خەڵكن یان وتەبێژی حكومەت؟

03.12.2019

لڤین: 
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی ووتەبێژی فراكسێونی زەرد لە پەرلەمان دەداتەوە و لێی دەپرسێت "ئێوە نوێنەری خەڵكن یان وتەبێژی حكومەت؟". 

سەركۆ ئازاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز، لە وەڵامێكی كورتدا كە وێنەیەكی بۆ (لڤین پرێس) ناردووە دەڵێت: ئێوە پەرلەمانتارن پێویستە نوێنەری خەڵك بن! با حكومەت خۆی بەرگری لەڕەخنەی پەرلەمانتاران بكات خۆی. 

ئەو قسانەی سەركۆ ئازاد لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی زەرد، وەڵامی رەخنەی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی دایەوە لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەس و و بەرگری لە حكومەت كرد. 

لە وەڵامی قسەكانی هەورامانیدا  ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت "سەیر نیە بەو جۆرە پەرلەمانتاربی و لەسەر ڕەخنە لە حكومەت بە دەنگ بێی چونكە بەكارھێنانی خەڵك وەك پەیژە بۆ سەركەوتن بە سەریاندا تازە نیە" .

سەركۆ؛ لە وەڵامەكەیدا دەشڵێت "حكمەتیش ھەر ھی ئەوان نیە پێیان وابێی بەم بەرگریكردنە بەلاشە خۆیان شیرین بكەن ،خۆمان بەخاوەنی حكومەت دەزانین و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵكین بۆ بەرگری لە مافەكانیان".

2254 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations