دانیشتنێکی تری دادگاییکردنی تۆمەتبارانی هێڕشکەردنە سەر ئاسۆس هەردی دواخرا

03.12.2019

لڤین:
دوای سێ‌ ساڵ یەكێك لەتۆمەتبارانی كەیسی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار دەکرێتەوە بەڵام ئامادەی دادگا نەبوو بەوهۆیەوە دادوەر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرد.

ئەمرۆ سێ‌ شەممە 3/ 12، بۆ جارێكی دیكە دۆسیەی دادگایكردنی تۆمەتباران بەهێرشكردنە سەر رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی بەهۆی ئامادە نەبونی تۆمەتبارانەوە دواخرا.

 كارزان فازڵ، پارێزەری رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی‌، بە ئاوێنەی راگەیند: دوای سێ‌ ساڵ لەدانانی یەكەم بەرواری دادگایكردنی تۆمەتبارەكان بۆ یەكەمجار یەكێك لەتۆمەتبارەكان بەناوی (أ.م) ئاگادار كرابۆوە، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبو بێتە بەردەم دادگا، دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرد.

ئەو پارێزەرە لە قسەکانیدا باسی ئەوەشی کرد: تۆمەتباری دووەمیش بەهەڵە ئاگادار كرابۆوە بۆ رۆژی 23/ 12.

360 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations