مالیکی: کاندیدمان بۆ سەرۆکی حکومەت نابێت

03.12.2019

لڤین:
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، هاوپەیمانێتیەکەیان هیچ کاندیدێکى دیاریکراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق نیە.

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند "لەلایەن ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە هیچ کاندیدێکی دیاریکراومان نیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئێمە لەگەڵ هەر کاندیدێکیین کە تایبەتمەندیەکانی تیایدا بێت."

ناوبراو ڕاشیگەیاند، پێویستە ئەوکەسەى دەبێتە سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق، ڕێنماییەکانی مەرجەعی باڵای ئاینیی، هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە بۆ کاندیدەکە دەستنیشانی دەکەن و پاڵپشتە بە رێوشوێنە دەستورییەکان، تێدابێت.

225 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations