حکومەتی هەرێم رێکەوتنی لەگەڵ عێراق راگەیاند

03.12.2019

لڤین:
ئەمڕۆ سێ شەمە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ شاندی حکومەتی هەریَم بۆ گفتوگۆ لە لە گەڵ حکومەتی ناوەندی کۆبویەوە.

لە راگەیەندراوێکی حكومەتی هەرێم لە بارەی کۆبونەوەکە باس لەوە دەکات  "لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە، وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕوو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە".

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020، ئەمەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.

حکوموتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاندووە  "هیوادارە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناخی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن ، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان".

1438 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations