ھەسەدە ئاماری قوربانیانی دوای ئاگربەستی بڵاوکردەوە

03.12.2019

لڤین:

هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ئامارێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قوربانیانی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، لەدوای ئەنجامدانی ئاگربه‌ستەکە.
به‌پێی ئاماری هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ناسراو هەسەدە، توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ١٤٣ هێرشی زه‌مینی و ٤٢ هێرشی ئاسمانی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ١٤٧ بۆردومانی به‌ تانك و تۆپ بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌، ٦٧ هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان بەختکردووە  و ٢١٤ دیكه‌ش برینداربوون و ٦٤ هه‌زاری دیكه‌ش ئاواره‌ بوون كه‌ زۆربه‌یان مه‌سیحین.

301 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations