خۆسەری رۆژئاوای كوردستان 2رۆژ ماتەمینی راگەیاند

03.12.2019

لڤین: 
بەهۆی هێرشی توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە لە رۆژئاوای كوردستان ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ماوەی 2 رۆژ ماتەمینی راگەیاند بەهۆی كوشتنی 19 كەس لە تەل رەفعەت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی جێبەجێكاری، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، دوو رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند، بۆ رۆحی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر شارۆچكەی تەلرەفعەت.

ئێوارەی دوێنی دووشەممە، لە رۆژئاوای كوردستان، سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچەیەكی شارۆچكەی تەلرەفعەتی سەر بە هەرێمی عەفرینی كرد و بەهۆیەوە ١٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان بەختكرد كە هەشتیان منداڵن و تەمەنیان خوار ١٥ ساڵە و ٢١ هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

546 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations