بەفربارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

03.12.2019

لڤین: 

 لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شه‌پۆلێكی سەرما عێراق و هه‌رێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌، رایگەیاند "نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاریگه‌رییەکانى دەردەکەوێت و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سوریا و توركیا و كوه‌یت و باكوری سعوودیه‌ بگرێته‌وه‌".

ناوبراو باسی لەوەشکردووە شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و بەهۆیەوە له‌ ناوچه‌ به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت.

3244 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations