میسی بووە خاوەنی شەشەم بالۆندۆر

02.12.2019

لڤین:
وەک پێشبینی دەکرا میسی بۆ جاری شەشەم بووە خاوەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و لە مەراسیمێکدا خەڵاتەکەی وەرگرت.

کەمێک لەمەوبەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ناسراو بە بالۆندۆر بۆ جاری شەشەم درا بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانە بەرشەلۆنە.

خەڵاتەکە لەلایەن لۆکا مۆدریجی خاوەن خەڵاتی ساڵی رابردو پێشکەشی کرا و بەوەش بووە یەکەم کەس کە ٦ جار ئەو خەڵاتەی بردبێتەوە بەوەش پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتەوە.

998 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations