بەھۆی سەیرکردنی پێشبڕکێکە رەخنەی توند لەسەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت دەگیرێت

02.12.2019

لڤین:

بەھۆی گەشتەکەیان بۆ وڵاتی ئیمارات و سەیرکردنی پێشبڕكێیەک ھەریەکە لە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت رووبەڕوی رەخنە دەبنەوە. 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسینێکی بەناوی "شەرمنامە" بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت:  هاوڵاتیان لەبڕی ئەوەی سەیری یاری فۆرمۆلا یەک بکەن ، ناوی جادەکانی خۆیانیان ناوە جادەی مەرگی کەلار - سلێمانی ، لەجیاتی ئەوەی بەنزینی سۆپەر بکەن بە نرخی پاڵپشتی حکومەت وەرگرن بۆ ناو ئۆتۆمبیلەکانیان، کەچی بەنزینی کوالیتی خراپیان دەدەنێ بە نرخی بازار.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەمەندە شەرم ناکەن سەرۆکی هەرێم  و سەروکی ئەنجومەنی وەزیران کە نێچیرڤان بەرزانی و مه‌سرور بەرزانی بۆ بینینی پێشبڕكێ فۆرمۆلا یه‌ك له‌ ئیماراتن!

989 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations