لەبۆردومانێکی تورکیا ١٩ کەس بونە قوربانی

02.12.2019

لڤین:

لە رۆژئاواى كوردستان لەئەنجامی بۆردومانێكى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر تل رفعه‌ت 19 کەس بوونە قوربانی‌ كه‌ زۆربه‌يان منداڵن.

روانگه‌ى سوورى بۆ مافى مرۆڤ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگەیاند: له‌ ئه‌نجامى بۆدومانى تۆپهاوێژه‌كانى سوپاى توركيا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركيا بۆ سه‌ر ناحيه‌ى تل رفعه‌تى سه‌ر به‌ كه‌رتى شه‌هبا له‌ رۆژئاواى كوردستان 9 كه‌س گيانيان له‌ ده‌ستدا.

روانگەی سوری ئەوەشی ئاشکرا کردووە ھەر لەو بۆردومانانەدا 10 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون كه‌ زۆبه‌ى قوربانييه‌كان منداڵن.

597 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations