لڤین زانیاری لەسەر دابەشکردنی موچە بڵاو دەکاتەوە

02.12.2019

لڤین: 

وا بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بکرێتەوە بە دابەشکردنی موچە لە ھەرێمی کوردستان. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: وا بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بکرێت

سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی راگەیاند خشتەی موچە بەراورد بە سەرەتای موچە لەم ساڵدا ماوەی ١٠ رۆژ لە کۆدا دوا کەوتووە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی رەتیکردەوە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت بکرێ و بە ھەمان شێوە مانگانە موچە دابەش دەکرێت.

8681 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations